مه‌ترسی له‌ سه‌ر گیانی دوو به‌ندكراوی سیاسی كورد له‌ زیندانی ئێڤین

ڕامین ڕوسته‌میوئێحسان ڕوسته‌می، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاریهه‌رسینسه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ ٤٩ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.

ئه‌و دوو  هاووڵاتییه‌ به‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ ١٠ ڕۆژه‌ دژ به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی نایاسایی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها ناڕوونی چاره‌نووسیان، مانیان له‌ خواردن گرتووه‌ و دۆخی ته‌ندروستیان له‌ خراپیدایه‌. شایانی باسه‌ ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ هاوكات له‌ گه‌ڵ سێ چالاكی فه‌رهه‌نگی دیكه‌ له‌ شاری تاران، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌  پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net