دیداری ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی کوردستان لەگەڵ ژینا مودەڕس گورجی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی كوردستان سه‌ردانیژینا موده‌رس گورجیبه‌ندكراوی سیاسی پێشوویان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌ ئامانجه‌كانی ئه‌و چالاكوانه‌ ده‌ربڕی.

ژینا موده‌رس گورجیله‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیبوو كه‌ پاش تێپه‌ڕاندنی لانیكه‌م ٣٢٥ ڕۆژ به‌ندكران له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌ ته‌نیا یه‌ك جار موره‌خه‌سی پێ درا. ناوبراو ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی به‌ تۆمه‌تیساز كردنی گروپ به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵاتوهاوكاری له‌گه‌ڵ نه‌یارانی ڕژیمحوكمی ٢١ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، كه‌ پاشان حوكمه‌كه‌ی له‌ دادگا پێداچوونه‌وه‌دا بۆ ٢ ساڵ و چوار مانگ كه‌م كراویه‌وه‌. ئه‌و هاووڵاتییه‌ پاش تێپه‌ڕاندنی ١٦ مانگ له‌ حوكمه‌كه‌ی، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ ئازاد و له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی ئازادیخواز و تێكۆشه‌ری شاری سنه‌وه‌ پێشوازی لێ كرا.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net