6
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كرێكارانی شیركه‌تی مۆتۆژن له شاری ته‌ورێز، له چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامدا ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی هاوئاهه‌نگی ئه‌و شیركه‌ته له گه‌ڵ سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمه‌نی شوێنی كار، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.