5
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی ئالۆمینیۆم سازی ئه‌راك دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی مانگ و نیوێك له سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی ئیداره‌ی كار و فه‌رمانداری شاری ئه‌راك، هێشتا نه‌ك ته‌نیا داخوازییه‌كانی كرێكاران وه‌دینه‌هاتووه، به‌ڵكوو گوشاره‌كان بۆ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی زیاتر بووه‌ته‌وه. كرێكاران جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هێشتا سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٦ مانگ له سه‌ر حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، هێشتا حه‌قده‌سته‌كانیان پێ نه‌دراوه و كرێكاران له دۆخێكی زۆر خراپی مه‌عیشه‌تیدا ده‌ژین.