5
ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له دوڕگه‌ی لاوان دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێیڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.