له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، به‌ره‌یه‌كی زۆر له دارستانه‌كانی سه‌ر به شاری گیلان غه‌رب به هۆكارێكی نادیار ئاگری گرتووه و سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵی خه‌ڵكی خۆبه‌خش و ژینگه‌پارێزان، هێشتا ئاگره‌كه نه‌كوژێندراوه‌ته‌وه.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، به هۆی ئاگر گرتنی دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه، زیاتر له ٥٠ هێكتار له دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كان له ناوچوون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، خه‌ڵكی خۆبه‌خش و ژینگه‌پارێزانی ئه‌و شاره بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ڕۆژه له هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا، به‌ڵام به هۆی سه‌ختی ناوچه‌كه و هاتنی با، هێشتا نیانتوانیوه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و زیانێكی زۆر به سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وتووه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌رفراوان بوونی ئه‌و ئاگره و نه‌بوونی ئیمكاناتی تایبه‌ت به كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر، ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕژیم ته‌نانه‌ت تیمێكی فریاگوزاری خێرایان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌كردووه.