4
ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له فرۆشگاكانی ڕێفاه له ئێران دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه و هه‌روه‌ها چه‌ند مانگ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، هێشتا له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه نه‌ك ته‌نیا حه‌قده‌سته‌كانیان پێ نه‌دراوه، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌ی ساز كردنی دۆسیه‌یان لێ كراوه. ناڕازیان له به‌رده‌وامیدا خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی كرێكاران بوون.