گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٦ كرێكار له‌ ئێران

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ٦ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانیدامغان، میانه و هه‌مه‌دان، به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداوی كار بوون و ٣ كرێكار گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری كۆڵاندنی بیری ئاو له‌  شاریمیانهسه‌ر به‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات، به‌ هۆی ژاراوی بوونیان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازی شاغڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌تی هه‌مه‌دان، به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی له‌ به‌رزایی‌ به‌ سه‌ختی بریندار و گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. هاوكات سێ كرێكاری شیركه‌تیفرۆسیلیسو خه‌ڵكی شارستانی دامغان، به‌ هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته‌ به‌ ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، تووشی ڕووداوی كار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net