هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له‌ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئێران

ڕۆژی ڕابردوو خۆشكیئه‌بولفه‌زل ئادینه‌ زاده‌به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ چه‌ك له‌ سه‌ر گڵكۆی براكه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ باوكی كردووه‌.

ئه‌بولفه‌زل ئادینه‌ زاده‌لاوی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی شاری مه‌شهه‌د، ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕه‌زبه‌ر ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی، له‌ ڕه‌وتی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیبه‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانی له‌ ده‌ستدا. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ ڕێكه‌وتی ١٧ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و قاره‌مانه‌، هه‌وڵی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمێكیان به‌ مه‌به‌ستی ڕێز گرتن له‌ یادی ئه‌و ئازیزه‌ دا،به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كه‌یان، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ دانانی خاڵی پشكنین ومیلیتاریزه‌ كردنی ئه‌و شوێنه‌، نه‌ك ته‌نیا ئیزنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كه‌یان نه‌دا، به‌ڵكوو به‌ چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ باوكی دادخوازی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net