3
ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كانی میرجاوه دژ به داخستنی سنووری “ڕوته‌ك” كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خه‌ڵكی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی داخستنی ئه‌و سنووره له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه، دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵكی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان له پێشووتر خراپتر بووه و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵێكی زۆر له خه‌ڵك توانای دابین كردنی پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری كردنه‌وه‌ی ئه‌و سنووره و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاره ئابوورییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی به‌لووچ بوون.