4
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد دژ به دابین نه‌كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و بایه‌خ نه‌دانی بەرپرسان به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم، هه‌ڵكردنی پلاكارد و هه‌روه‌ها به‌رپایی ڕێپێوانێك، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، جیاكردنه‌وه‌ی سندوقی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له سندوقی خانه‌نشینكراوانی كشوه‌ری و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.