ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتییه‌كانی خارك، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه،زیاتر له دوو مانگه حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته پێیان نه‌دراوه و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ساز كردنی دۆسیه له كرێكارانی ناڕازی كراوه. ناڕازیان له به‌رده‌ڕوامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماتری ئیسلامی و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.