4
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، به‌رپرسانی شاره‌داری زاهدان هاوكات له گه‌ڵ هێزه سه‌ربازییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر خانووی چه‌ند شارومه‌ندێك و ڕووۆخاندیان.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای ڕووخاندنی خانووی ئه‌و هاووڵاتییانه، ده‌ستیان به سه‌ر كۆمه‌ڵێكی زۆر له كه‌لوپه‌له‌كیانیاندا گرتووه. دانیشتوانی ئه‌و شارۆچكه‌یه هاوكات له گه‌ڵ ئه‌م كرده‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هێزانه ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه هێرش ده‌ركێته سه‌ریان و بڵاوه‌یان پێ ده‌كرێت.