5
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی موخابرات، ئیجتماعی و فه‌رهه‌نگیان، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشمی “تا مافی خۆمان وه‌ده‌ست بێنین، به‌رده‌وامین له ناڕه‌زایه‌تی” و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی خانه‌نشینكراوان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێی خانه‌نشینكراوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و بوون.