3
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاری ئه‌هواز دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم دژبە به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی سندوقه‌كانی خانه‌نشینكراوان و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان، سه‌ربه‌خۆیی سندوقتی خانه‌نشینكراوانی موخابرات و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ خانه‌نشینكراوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه بوون.