ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له شاری “ڕه‌شت” سه‌ر به پارێزگای گیلان، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانی خانه‌نشینكراوان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی بوون. شایانی باسه كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ئه‌و شاره له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه هێرش كرایه سه‌ری، له ئه‌نجامدا هێزه‌كای ڕژیم ده‌ستیان به سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لوپه‌لی هاووڵاتییاندا گرت و خانهنشینكراوێكیان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٣ كاتژمێر لێپرسینه‌وه له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ئازاد كرا.