ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “باپێر به‌رزه” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده، پاش تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی له زیندانی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا و پاشان ڕێكه‌وتی ٦ی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ، به دانانی بارمته تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگای ڕژیم له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی، به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و هاووڵاتییه دواتر له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی مه‌هاباد به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات له ڕێگه‌ی به‌شداری و ئه‌ندامتی له یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان“، حوكمی سێ ساڵ به‌ندكرانی به سه‌ردا سه‌پێندرا و ڕێكه‌وتی ٢٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢ی هه‌تاوی به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی شاری نه‌غه‌ده كرا.