4
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی ئێران چوكای ڕزوانشه‌هر دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له كرێكاران توانای دابین كردنی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.