4
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، پێكدادانی ئۆتۆمبیلی هه‌ڵگری منداڵانی كار و كرێكارانی به‌لوچ به گارد ڕه‌یلی ته‌نیشتی جادده له ڕێگای مه‌شهه‌د_فریمان، لانیكه‌م ٥ كه‌س گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م سرویسه ڕه‌وانه‌ی زه‌وییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی زه‌عفران كراون و به هۆی ڕوودانی ڕووداوێكی نادیار، شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه كۆنترۆڵی له ده‌ستداوه و ئه‌م كاره‌ساته ڕووی داوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له پاش ئۆتۆمبیله‌كه‌وه لانیكه‌م ١٠ منداڵی ته‌مه‌ن ٧ تا ١٢ ساڵ بوون كه هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه و زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ناسناوی گیانله‌ده‌ستدراوان و هه‌روه‌ها دۆخی ته‌ندروستی برینداران له به‌رده‌ستدا نییه.