6
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كانگه‌ی زێڕی سفید ئابه،دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان، دۆخی ژیانیان له‌خراپیدایه و ته‌نانه‌ت كرێكاران توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. هه‌روه‌ها كرێكاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی كرێكاران بوون.