به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوانی ٥٢ زیندانی ڕژیمیكۆماری ئیسلامی، له ٩٠مین حه‌فته‌ی هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره، مانیان له خواردن گرتووه و به‌رده‌وامیان به ئه‌م هه‌ڵمه‌ته داوه.
به‌ندكراوانی ٥٢ زیندانی ڕژیم له ئێران به بڵاو كردنه‌وه به‌یاننامه‌یه‌ك له حه‌فته‌ی ٩٠ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا ڕایانگه‌یاندووه كه به‌ندكراوانی زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنه پێشه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانی خه‌بات دژ به سزای سێداره، به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی و سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر زیندانیان، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و ئازادی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو زیندانیان سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان، به‌ندكراوان به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی دژ به حوكمی ناڕه‌وای سێداره و كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی.