ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له به‌ندی ٢ی زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، دژ به شه‌پۆلی به‌رفراوانی له سێداره‌دانی زیندانیان، مانیان له خواردن گرت.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوانی ئه‌و به‌نده پاش گواستنه‌وه‌ی ١٦ به‌ندكراو بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی سزای سێداره‌كانیان، مانیان له خواردن گرتووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، جێگری دادستانی كه‌ره‌ج به‌ڵێنی به به‌ندكراوانی مانگرتوو داوه كه چه‌ند زیندانی له ژووری تاكه‌كه‌سی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌ند، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان، زیندانیان ئه‌و به‌نده ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامی به مانگرتنه‌كه‌یان ئه‌ده‌ن. شایانی باسه له مانگانی ڕابردوو، ده‌یان به‌ندكراو له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه له ئه‌و زیندانه ئێعدام كراون و باره‌ها له لایه‌ن به‌ندكراوانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌وه ڤیدیۆ سه‌باره‌ت به ئه‌م كرده‌وه دژه مرۆییه‌ی كۆماری ئیسلامییه بڵاو كراوه‌ته‌وه.