4
له ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ٢١ و ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، ٨ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، ئێعدام كراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “یه‌حیا نه‌جه‌فی، ئێحسان پورمهعسوومی و عماد مێرگان“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “گه‌چساران، سیرجان و ئێسفراین“، له سێداره دراون. هاوكات چەندبهندراوێکی دیكه به ناوه‌كانی “ئیبراهیم دلارام، ئه‌ڵڵاكه‌ره‌م قاسمی، فاتح حهقداریان، یارحسێن نازاریان و مورته‌زا ده‌رویش“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “یاسوج، خوڕه‌م ئاوا و میناب“، ئێعدام كران.