4
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌زبه‌ر، چالاكێكی مه‌ده‌ن خه‌ڵكی شاری ئه‌هواز به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره، له گرتووخانه گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “حه‌سه‌ن ساعدی” ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه كراوه و ڕۆژی چوارشه‌ممه بنه‌ماڵه‌كه‌ی له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یان بانگهێشت كراون. شایانی باسه نابراو پێشووتر باره‌ها له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به هۆی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی بانگهێشت، لێپرسینه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه.