“فه‌ربۆد حه‌سه‌نوه‌ند” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی “مه‌سجد سلێمان“، به هۆی بێبه‌ش كرانی له ده‌رمان، دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه پێویستی به ده‌رمانی خێرا هه‌یه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٧ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ و هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی نێوان ئێران و ئیسرائیل، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرا. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و به‌ندكراوه لاقی ده‌ستكرد به كار دێنێت و به هۆی بێبه‌ش كرانی له ده‌رمان، تووشی نه‌خۆشی بووه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای پێشنیاری ناردنی ئه‌و به‌ندكراوه بۆ نه‌خۆشخانه و پێدانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی له لایه‌ن پزیشكی زیندانه‌وه، به‌رپرسانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه ئه‌و داخوازییه‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و موره‌خه‌سیانی پێ نه‌داوه.