گواستنه‌وه‌ی خوێندكارێكی مه‌حكوم به‌ سێداره‌ بۆ گرتووخانه‌ی ئێتڵاعاتی ته‌ورێز

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی،ئێحسان فه‌ریدیخوێندكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كراو و مه‌حكوم به‌ ئێعدام، بۆ گرتووخانه‌ی ئێتڵاعاتی شاری ته‌ورێز ڕاگوێزرا.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری تاران، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز كرابوو. ئه‌و هاووڵاتییه‌ پاش ماوه‌یه‌كی لێپرسینه‌وه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌، ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. به‌ڵام دیسان كاتی سه‌ردان و بانگهێشتی ئه‌و خوێندكاره‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌، ڕێكه‌وتی ٢٩ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌انه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات ئه‌كرێت. پاشان ئه‌و به‌ندكراوه‌ به‌ تۆمه‌تیافساد فی العرض، له‌ لایه‌ن لقی سێی دادگا ئینقلابی شاری ته‌ورێزه‌وه‌ حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net