هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌وه‌ ڕێككه‌وتنی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی ڕابردوو، ڕێككه‌وتنامه‌ی هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌.

عه‌لی لاریجانیئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵقاسم ئەعرەجیڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ڕایگەیاند: “وەک پێشتر عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی پێدابوو، ئەگەر میکانیزمی گێڕانەوەی سزاکان کارابکرێت، ئێران پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنەکە دادەکات. ئێستا ئەمە ڕوویداوە و بەمەش ڕێککەوتنەکە بەشێوەیەکی کاریگەر هەڵدەوەشێتەوە. “بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لاریجانی گوتووشیەتی: “بێگومان ئەگەر ئاژانس هەر پێشنیازێکی نوێی هەبێت،ئێمە لە سکرتاریەتی ئەنجوومەن تاوتوێی دەکەین. ” ئەمە دوای نزیکەی سێ هەفتە دێت لە لێدوانێکی عەباس عراقچی، کە هۆشداریی دابوو ئەگەر زلهێزە ڕۆژئاواییەکان سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بسەپێننەوە، وڵاتەکەی ڕێککەوتنەکە هەڵدەوەشێنێتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net