كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كۆگای گازی پارسی جنوبی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌ی دووهه‌م

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی كۆگای پارسی جنوبی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌ی دووهه‌می ئه‌و شیركه‌ته‌ دژ به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌ كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، پێدانی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كه‌ وه‌كوو  باج له‌ سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه‌، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و هه‌روه‌ها سه‌به‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net