5
					
					
                    
						                    
                
            
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه به هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ له پارێزگای كرماشان،لانیكه‌م 252 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش برینداریان كه‌م ئه‌ندام بوون.
به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ١٧٨ كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی شار و٧٤ كه‌س له ناو شار، تووشی ئه‌و ڕووداوانه‌بوون و گیانیان له ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دۆخی ڕێگه‌وبانی وڵات، لانیكه‌م ٦ هه‌زار كه‌س بریندار بوون كه له ئه‌و ئاماره ١٧٥٤ كه‌س ژن و ٤ هه‌زار و ٢٥٨ كه‌سی دیكه‌ش پیاون. شایانی باسه ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتیان له ئه‌و پارێزگایە به ڕێژه‌ی له سه‌دا پێنج، لەچاو ساڵانی ڕابردوو به‌رزتر بووه‌ته‌وه و ئاماره‌كه مانگانه به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
 
			         
			         
			         
                    