ڕاده‌ست كرانی ته‌رمی سامان محه‌ممه‌دی خیاره به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی پاش ٢٠ ڕۆژ له‌ ئێعدام كرانی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، بۆ یه‌كه‌مین جار بنه‌ماڵه‌یسامان محه‌ممه‌دی خیاره‌به‌ندكراوی سیاسی له‌ سێداره‌ دراو، سه‌ردانی گڵكۆی ڕۆڵه‌كه‌یان كرد.

ناوبراو مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٨٨ی هه‌تاوی، كاتێك كه‌ ته‌نیا ١٩ ساڵ ته‌مه‌نی بوو له‌ لایه‌ن لقی ١٥ی دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیچالاکی چه‌كداری دژ به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامیوبه‌شداری له‌ گروپه‌كانی دژ به‌ ڕژیم، حوكمی سێداره‌ی به‌ سه‌ردا سه‌پێندرا. شایانی باسه‌ پاش ماوه‌یه‌ك دۆسیه‌كه‌ی به‌ هۆی نه‌بوونی به‌لگه‌ دیسان ڕه‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ لەسه‌ر تۆمه‌ته‌كانی كرا و حوكمه‌كه‌ بۆ ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری گۆڕدرا، به‌ڵام به‌ هۆی گوشاره‌كانی ناوه‌نده‌ ئه‌مینه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ده‌زگای قه‌زایی، دیسان حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و له‌ ئه‌نجامدا ڕێكه‌وتی ٢ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ حوكمی سێداره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌چوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net