
له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار كرێكار له شاره‌كانی یاسوج، مه‌شهه‌د و سمنان، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی خاوه‌ن كاره‌كانیان به ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و دوو كرێكار گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێك له كۆمپانیایه‌كی چیمه‌نتۆ له شاری یاسوج، تووشی ڕووداو بووه و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری ئاگر كوژێنه‌وه له سمنان، به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویستی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر و هه‌روه‌ها له خواره‌وه بوونی كوالیتی كه‌لوپه‌له‌كانیان، بریندار بوون. هاوكات كرێكارێكی بیناسازی له شاری مه‌شهه‌د، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزایی، گیانی له ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه.