
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، لە نێوان هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و دانیشتوانی دوو گوندی “سیایه‌ر” و “وزمه‌ڵه“ی شاری سه‌قز، تێكهه‌ڵچوون ڕووی دا و به هۆیه‌وه دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، خه‌ڵكی ئه‌و دوو گونده دژ به ساز كرانی جادده له سه‌ر زه‌وییه كهشاهرزییهكانیان به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی كه‌ره‌سته‌كانی پێویست بۆ كانگه‌ی زێڕی “مێرگه نه‌قشینه” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه كه له ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوونی نێوان هێزه‌كانی ڕژیم و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “هیوا حسێنی” و “هادی ئیبراهیم پوور” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و چاره‌نووسیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.