5

ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ژنێك له شارۆچكه‌ی “جوجه سازی” شاری مه‌ریوان، له لایه‌ن ئه‌ندامێكی سپای پاسدارانه‌وه ده‌سڕێژی گولله‌ی لێ كرا و گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ژنه به ناسناوی “له‌یلا عه‌لی ڕه‌مایی” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ، پاش گفتوگۆیه‌كی توند له گه‌ڵ “كه‌یوان باسامی” ئه‌ندامی فه‌رمی سپای پاسداران، له لایه‌ن ئه‌و كه‌سه ده‌سڕێژی گولله‌ی لێ كراوه و ٨ گوڵڵه به‌ر جه‌سته‌ی كه‌وتووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بنه‌ماڵه‌ی “له‌یلا عه‌لی ڕه‌مایی” باره‌ها له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی شاری مه‌ریوان، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانیان له گه‌ڵ میدیاكانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كۆتایی پێ بێنن.