ئازادی كاتی ئه‌یوب جه‌وانپوور له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری سه‌قز

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی،ئه‌یوب جه‌وانپوورچالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوازێكی كاتی له‌ زندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ ئازاد كرا.

ناوبراو مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ پاش هێرشی ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌كانی شاری سه‌قز بۆ سه‌ری، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات كرا. شایانی باسه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی ناسراو و هه‌روه‌ها له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیشاری سه‌قزه‌ و پێشووتریش به‌ هۆی چالاكییه‌كانی باره‌ها له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر، لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net