
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قوتابیانی كچی یه‌كێك له قوتابخانه‌كان ی جوانڕۆ هاوشێوه‌ی قوتابیانی دیكه‌ی ئه‌و شاره دژ به سه‌پاندنی سزا به سه‌ر دوو مامۆستای ئه‌و شاره له نێو حه‌وشه‌ی مه‌دره‌سه‌دا كۆبوونه‌وه و سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان خوێند.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر قوتابیانی قوتابخانه‌ی فێرده‌وسی جوانڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ سالیادی كیمیابارانی حه‌ڵه‌بجه به هاوكاری دوو موعه‌لیمی ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه سروودی “ڕێی خه‌باتیان” خوێنده‌وه و په‌یامی ئومید و به‌رخۆدانیان له سه‌رانسه‌ری وڵات بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانه و یه‌كێك له مامۆستایانی له‌سه‌ر كاره‌كانیان دوورخسته‌وه. له وڵامی هه‌ڵسووكه‌وتی نایاسایی به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رشی جوانڕۆ، قوتابیانی دوو مه‌دره‌سه‌ی باهۆنه‌ر و په‌روین ئێعتێسامی دوو سروودی شۆڕشگێڕانه‌ی دیكه‌یان خوێنده‌وه و به‌و شێوه‌یه پاڵپشتی خۆیان له‌و دوو موعهلیمیه ئازادیخوازه دووپات كرده‌وه.