7

كرێكارانی په‌یمانكاری شاغڵ له كۆگای سووته‌مه‌نی پترۆشیمی به‌نده‌ر ماهشه‌هر، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه له ئاست نه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ئیداره‌ی كاری به‌نده‌ر ماهشه‌هر دژ به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست دواخراوه‌كان، پێدانی مه‌زایای پیشه‌یی، به‌هره‌مه‌ندبوون له ده‌رمانی خۆڕایی و دابینكردنی ئیمكانانی ڕیفاهی بوون.