سه‌پاندنی ١٥ ساڵ به‌ندكران به‌ سه‌ر موعه‌لمێكی خه‌ڵكی شاری بێهبه‌هان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،فروغ خۆسره‌ویموعه‌لیمی به‌ندكراو پاش  بانگهێشتی بۆ دادگا ئینقلابی شاری بێهبه‌هان، حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ٧ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی سپای شاری بێهبه‌هانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ١١ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌ به‌ دانانی بارمته‌ و به‌ شێوازێكی كاتی له‌ زیندانی سپیداری ئه‌هواز ئازاد كرا. ئه‌و هاووڵاتییه‌ ڕۆژی ڕابردوو پاش بانگهێشتی بۆ لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی ئاری بێهبه‌هان، به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم، بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، بێڕێزی به‌ پیرۆزییه‌كانی ئیسلام و هه‌روه‌ها هاوكاری له‌گه‌ڵ میدیاكانی سه‌ر به‌ ڕژیمی ئیسرائیلحوكمی ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.     

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net