
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له ناوچه سنوورییه‌كانی شاری بانه، كاتی په‌ڕاندنه‌وه‌ی سنووری ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وته‌به‌ر ده‌سڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دپوور” خه‌ڵكی شاری بانه، له ناوچه‌ی “هه‌نگه‌ژاڵ” سه‌ر به شاری بانه، له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ته‌قه‌ی لێ كراوه و ئێستا دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه. شایانی باسه به هۆی ته‌قه‌ی بێ به‌رنامه و نایاسایی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراو له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه، كه‌وتنه خواره‌وه له به‌رزایی و سه‌رمابردوویی، ساڵانه به ده‌یان كۆلبه‌ر گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یان به سه‌ختی بریندار و كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.