گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كوهده‌شت به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاریكوهده‌شتسه‌ر به‌ پارێزگای لۆڕستان، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ ده‌ستدا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناسناویڕه‌زا ئادینوه‌ندته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، كاتی سه‌یران له‌ سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ دراوه‌ته‌وه‌ به‌ر ده‌سڕێژی گولله‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌. ناوبراو پاش تێپه‌ڕاندنی سێ ڕۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌، به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و قوربانییه‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ تا كاتی سزا دانی تاوانبارانی ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ دادخوازی و ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net