كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌ی حه‌وته‌می پارسی جنوبی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌ی حه‌وته‌می پاسی جنوبی، دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ئیمه‌نی شوێنی كار وئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كه‌ وه‌كوو باج له‌ سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه‌، به‌ كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net