4

“زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی یه‌زد، به هۆی بێبه‌ش كرانی له ده‌رمان، له دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدا ده‌ژیت.
ئه‌و به‌ندكراوه ته‌نیا ٢٤ كاتژمێر پاش نه‌شته‌رگه‌ری “فیبرۆم“، له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه، دیسان ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه كراوه و سه‌ره‌ڕای پێشنیاری پزیشكی زیندان بۆ ناردنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، نه‌ك ته‌نیا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ناكرێت، به‌ڵكوو له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه. شایانی باسه “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” ته‌نیا ژنه له ئێران كه حوكمی زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی بووه.