5

ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری یاسوج، دژ به كه‌مبوونی هێزی كار كۆبوونه‌وه.
په‌ره‌ستارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م بینای ئۆستانداری پارێزگای كۆهگیلویه و بۆیر ئه‌حمه‌د، به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و كارانه دواخراوه‌كان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كرا و هه‌روه‌ها پێدانی ئیزافه‌كاری بوون.