
ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له “شه‌هر مۆهاجران” سه‌ر به پارێزگای مه‌ركه‌زی، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگ له سه‌رپێدانی پاره‌ی خانووه‌كان به به‌رپرسانی ئه‌و پرۆژه‌یه، نه‌ك ته‌نیا خانووه‌كان ڕاده‌ستیان نه‌كراون، به‌ڵكوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه پێویسته كۆتایی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بێنن. له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌دا خه‌ڵك خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان له سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان، سزادانی تاوانباران، بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها ڕاده‌ست كانی خانووه‌كانیان بوون.