4

له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “یه‌زدان چێگنی و په‌یمان قاسمی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، له زیندانه‌كانی “ناوه‌ندی خوڕه‌م ئاوا و یاسوج” ئێعدام كران. هه‌روه‌ها سێ زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “ئه‌بولفه‌زل سۆهرای، حه‌بیب زار‌ع و سه‌لیم سه‌مه‌دی”، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “ناوه‌ندی هه‌مه‌دان و عادڵ ئابادی شیراز” ئێعدام كران.