ناڕه‌زایه‌تی خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له‌ سیرجان

 

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له‌ شارستانیسیرجانسه‌ر به‌ پارێزگای كرمان، دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی پلاكارد، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگ به‌ سه‌ر پێدانی پاره‌ی خانووه‌كان به‌ به‌رپرسان، هێشتا خانووه‌كانیان ڕاده‌ست نه‌كراون و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له‌ سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان، سزادانی تاوانباران و هه‌روه‌ها ڕاده‌ست كرانی خانووه‌كانیان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net