
له ڕۆژانی ڕابروودا ١٢ به‌ندكراو له زیندانه‌كانیڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٨ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “زه‌هرا میرغه‌فاری، ئومید فه‌یزی، ئێحسان ئه‌مینی، زه‌هرا باباخانی،یونس جه‌هان دیده، عه‌بدوڵڵا تاجیك، مهران حسێن په‌ناه و ئه‌حمه‌د سه‌جادی“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “ته‌ورێز، به‌نده‌ر عه‌بباس، تایباد و ئه‌راك” له سێداره دراون. هه‌روه‌ها ٤ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “وه‌لی كه‌ره‌م ده‌ستار، په‌یمان قاسمی، حه‌بیب نه‌مازی و حه‌مید نادری” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانه‌كانی “نه‌هاوه‌ند، یاسووج، كه‌ره‌ج و ئه‌ندیمشك” ئێعدام كراون.