
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، سه‌راوی ڕوانسه‌ر به هۆی ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و نه‌بوونی باران به ته‌واوی وشك بووه.
به وته‌ی كارناسانی ئه‌م بواره، زۆربه‌ی سهراوهكان و تاڵاوه‌كانی كوردستان به هۆی به كار هێنانی زیاتر له پێویستی ئاوی ژێرزه‌مینی، كۆڵاندنی بیری ئاو و هه‌روه‌ها ساز كرانی به‌ندئاو وشكبوون و له ساڵانی داهاتوودا زیانێكی زۆر به سرووشتی كوردستان ده‌گه‌ینێت. شایانی باسه ئه‌مساڵ و ساڵی ڕابردوو، به هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه، زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان و ئێران تووشی قه‌یرانی ئاوی خواردنه‌وه و كاره‌با بوون و هێشتا ڕژیم سه‌باره‌ت به ئه‌م كێشه‌یه هیچ چاره‌سه‌رییه‌كی نه‌بینیوه.