
به‌یانی دووشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه و كامیاران، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی دایه “ئه‌فسانه” دایكی “پژمان فاتحی” به‌ندكراوی سیاسی له سێداره دراو و پورزای ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات پاش هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه، به توندوتیژییه‌كی زۆر و بێڕێزییه‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه و ته‌نانه‌ت به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان داوه‌ته به‌ر لێدان. شایانی باسه، پاش ئه‌و كرده‌وه نامرۆییانه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، “ڕامین محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و دانیشتووی گوندی “ئه‌ڵك” سه‌ر به شاری كامیاران، له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.