7

“ئێحسان ڕوسته‌می” هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاری هه‌رسین، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٨٣ ڕۆژ له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به بڕیاری “ناسر حه‌لایر سهرتهقی” قازی لقی پێنجی دادسه‌رای ئێڤین، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه ده‌ستپێكی مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ به هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان و ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی، مانی له خواردن گرتبوو و ئێستا دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه.