5

ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی شاغڵ له بانكی مه‌سكه‌ن، دژ به ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی سندوقی وه‌به‌رهێنانی كارمه‌ندان له به‌رده‌م بینای ناوه‌ندی ئه‌و بانكه له تاران كۆبوونه‌وه.
كارمه‌ندانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم، دژ به جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، نه‌مانی جیاكاری له حه‌قده‌ت و هه‌روه‌ها ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕه‌وندی سندوقی وه‌به‌رهێنانی كارمه‌ندانی بانكی مه‌سكه‌ن له ئێران بوون.